به‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه، له‌ساڵی داهاتوودا زه‌وییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
(زه‌رده‌شت ڕه‌فیق) لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و هۆبه‌ی به‌دواداچوونه‌ی كه بۆ كوژاندنه‌وه‌و خستنه سنوری زه‌وییه‌كان پێكهێنراوه، به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌و خستنه‌سنوری شاره‌وانییه‌وه، كاری یاسایی زۆری ده‌وێت، بۆیه پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتوو.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هێمای به‌وه‌شكرد، دوای كوژاندنه‌وه‌ی زهوییهكانو ئاماده‌كردنیان بۆ ئیفرازكردن، دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه.
له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری پێدانی زه‌وی به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه، له‌ئێستادا زۆرێك له‌و هاوڵاتیانه له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی زهوییهكانیاندان، كه ئه‌وانیش (ئاواره‌كان، كه‌سوكاری شه‌هیدان، زیندانیه سیاسیه‌كان، ڕۆژنامهنووسانو فه‌رمانبه‌ران) ده‌گرێته‌وه.