قەیرانی بەنزین سەرهەڵدەدات

لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و قەزای سۆران و چەند ناوچەیەكی دەوروبەریان قەیرانی بەنزین سەرهەڵدەداتەوە و زۆربەی بەنزینخانەكانیش دادەخرێن، وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش هۆكارەكە بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیاو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە دەگەڕێنێتەوە كە لەتوركیاوە بەنزینیان بۆ هەرێم دەهێنا.

 ماوەی چەند رۆژێكە قەیرانی بەنزین لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و قەزای سۆران و چەند ناوچەیەكی دەوروبەریان سەریهەڵداوەتەوە، ژمارەیەكی زۆری بەنزینخانەكانیش بەهۆكاری نادیار بەنزینخانەكانیان دادەخەن و بەنزین نادەن بەهاوڵاتیان، لە شاری هەولێریش شۆفێران بەلێشاو لەبەردەم بەنزینخانەكان وەستاون و سەرە دەگرن.

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: هۆكاری كەمبونەوەی بەنزین لە دهۆك بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە دەگەڕێنێـەوە كە لە توركیاوە بەنزینیان بۆ هەرێم دەهێنا و بەنزینەكەیان باش نەبو، ئاماژە بەوەشكراوە، لە دو رۆژی داهاتودا كەمی بەنزین چارەسەر دەبێت.