بەهۆی خراپی كوالیتی بەنزینەوە حەوت بەنزینخانە لەشاری دهۆك لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتیەكانەوە بۆماوەی 10 رۆژ داخران.
ئەحمەد مایی، بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ رێگرتن لە بەنزینی خراپ و كوالێتی نزم لە پارێزگای دهۆك 7 بەنزینخانەمان داخستووە، چونكە ئۆكتانی بەنزینەكانیان كەم بووە.
ئەحمەد مایی ئاماژەی بەوەشكرد” جگە لە داخستنی بەنزینخانەكان بۆ ماوەی 10 رۆژ، لە هەمانكاتدا سزای داراییش دەدرێن، چونكە ئەو بەنزینە بوەتە هۆی سوتانی فیول پەمپو ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان”.