عێراق كۆمپانیایەكی نوێی نەوت دادەمەزرێنێت

حكومەتی عێراق بڕیاریدا كۆمپانیایەكی نوێی نەوت لە شاری ناسریە بەبڕی سێ ملیار دۆلار دابمەزرێنێت.
 

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق بڵاویكردەوە” رۆژی دووشەممە 8 ی حوزەیران، نووسراوی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە وەزارەتی نەوت، بەمەبەستی درووستكردن و دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نوێی بەرهەمهێنانی نەوت لەشاری ناسریە بە بڕی ٣ ملیار دۆلار”.

نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە” دامەزراندنی ئەو كۆمپانیا نوێیەی نەوت لەسامەرا لەتوانایدایە رۆژانە ٣ ملیۆن وسێسەد و نەوەد ویەك هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بێنێت وبەمەش كەرتی ئابووری عێراق بە گشتی و شاری ناسرییە بەتایبەت لەرووی ئابوورییەوە سوودمەند دەبن”.

بە گوێرەی زانیارییەكانی نووسینگەكە، لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەستدەكرێت بە كاركردن لە دامەزراندنی كۆمپانیاكە.