خانه‌نشینان جیاوازی‌ موچه‌ی‌ حه‌وت ساڵیان پێده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، جیاوازی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر به‌تایبه‌ت ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ دوو ئیداره‌دا خانه‌نشین كراون تا ساڵی‌ (2010).
(دره‌خشان ئه‌حمه‌د عه‌لی‌) به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و جیاوازیی‌ موچه‌یه‌ی‌ بڕیاره‌ ڕۆژانی‌ (27 یان 28) ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ بكرێت، ته‌نها خانه‌نشینانی‌ ساڵانی‌ نێوان (2004 بۆ 31-12-2010) ده‌گرێته‌وه‌‌و جیاوازیش له‌بڕی‌ مووچه‌كانیاندا هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی‌ ساڵانی‌ خزمه‌ت‌و پله‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ خانه‌نشینكراوه‌كه‌.
دره‌خشان ئه‌حمه‌د عه‌لی‌:”وتی‌ خانه‌نشینكراوانی‌ ساڵانی‌ هه‌شتاكان تا سه‌رده‌می‌ ڕاپه‌ڕین، ئه‌وان ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ڕێنمایی‌ بۆ ده‌رنه‌كراوه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ به‌غدا‌و هه‌رێمیشه‌وه‌”.
دره‌خشان ئه‌حمه‌د باسی‌ له‌وه‌كرد، بڕی‌ (300) هه‌زار دیناری‌ مینحه‌ی‌ دووه‌می‌ خانه‌نشینان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا دابه‌شده‌كرێت.