سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت” بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستا لەهەرێمی كوردستان 1800 پڕۆژە كارەكانیان راگرتوە.
ناجی شێخ عیزەدین سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” قەیرانی دارایی كاریگەرییەكی خراپی كردوەتە سەر بەڵێندەران و كاری وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان.
ناجی شێخ عیزەدین ئاماژەی بەوەشكرد” بەهۆی ئەو قەیرانەوە تائێستا لەهەرێمی كوردستان 1800 پڕۆژە كارەكانیان وەستاندوە.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ئاشكراشیكرد” لە كۆبونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایان كردوە حكومەت رێگە چارەیەك بۆ ئەو كێشەیە بدۆزێتەوەو هاوكاری بەڵێندەران بكات تاكو ئەوانیش بتوانن درێژە بە كار و پڕۆژەكانیان بدەن.