سه‌رۆكى یه‌كیَتى ژووره‌بازرگانیه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانی كردوو فه‌رمانبه‌رانى ژوورى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه ئاگادارى كاره‌كانیانبوو.
به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شیَوازى كاركردنى كاره‌كانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى دارا جه‌لیل خه‌یات فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و ژووره‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌شیَوه‌ى ئه‌لكترۆنى كاره‌كانى هاوولاتیان و بازرگانان و پیشه‌سازان ڕاى ده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه دارا جه‌لیل خه‌یات ده‌ستخۆشى له ژوورى بازرگانیكرد به دانانى سیستمیَكى نوىَ كه‌سه‌رجه‌م كاره‌كان به سیستمى ئه‌لكترۆنى و یه‌ك په‌نجه‌ره به‌ڕیَوه‌ده‌چیَت هیواى خواست كه فه‌رمانبه‌ران كارى هاوولاتیان به‌زوى ڕاى بكه‌ن به‌پیَى یاساكانى ژوور.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 7/6/2015 سه‌رۆكى یه‌كیَتى ژووره‌بازرگانیه‌كانى هه‌ریَم كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌لَ سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى هه‌ولیَر ئه‌نجامدا.