پلاتفۆرمی سلێمانی دەستیپێكرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ‌ یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2015، لە شاری سلێمانی پلاتفۆرمی سلێمانی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق  دەستی پێكرد.

لە دەستپێكی پلاتفۆرمەكەدا، پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكەشكرد و بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد.

لە پلاتفۆڕمەكەی ئەمڕۆدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداریكردو پلاتفۆڕمەكەی بەگرنگ وەسفكردو هیوای خواست ببێتە هۆكارێك بۆ گەشەسەندن و بەرەوپێشچونی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.

هەر لەو پلاتفۆرمەدا جێگری سەرۆك كۆماری عیراق ‌و سەرجەم پارێزگارەكان ‌و چوار وەزیری حكومەتی عیراق ‌و چوار وەزیری حكومەتی هەرێم ‌و 20 سەر كنسوڵ‌ بەشدارن و پلاتفۆرمەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت ‌و تێیدا پێنج پانێل لەلایەن پارێزگارەكانەوە پێشكەش دەكرێن.