ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك وەك خۆی دەمێنێتەوە

رێكخراوی ئۆپیك بڕیاریدا تاكو شەش مانگی تر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەمڕێژەیەی ئێستا بهێڵێتەوە.
 
لە كۆبونەوەی رێكخراوی ئۆپێك لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا كە بە بەشداری (12 وڵات)ی ئەندام دەستی بەكارەكانی كرد‌، تیایدا وڵاتانی بەشداربو رێككەوتن لەسەر ئەوەی تا شەش مانگی تر لەسەر هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا كە رۆژانە (30 ملیۆن بەرمیل)ە بەردەوام بن.
 
بڕیارەكەی ئۆپێك لەكاتێكدایە كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لەنێوان (50 بۆ 60) دۆلارە‌و لەئێستادا ئەگەری بەرزبونەوەی بۆ نرخێكی زیاتر پێشبینی نەكراوە.
 

عەلی بەدری سەرۆكی رێكخراوەكە رایگەیاند: هەرگیز جارێكی تر نەوت ناچێتەوە ئاستی 100 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، بۆیە هەموان رێككەوتن لەسەر مانەوەی بڕی بەرهەمهێنراو وەك خۆی كە لەئێستادا 30 ملیۆن بەرمیلە‌و بڕیارەكەش تا شەش مانگی تر كاری پێدەكرێت.