وەزارەتی كاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئابووری ئەو وڵاتە لە مانگی رابردوو توانیویەتی 280 هەزار هەلی كاری نوێ بڕەخسێنێت، بەراورد بە مانگەكانی رابردوو رێژەی رەخسانی هەلی كاری نوێ لەو وڵاتە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی شرۆڤەكارانی ئابووری، ئەو بەرزبوونەوەیە زیاتر بووە لە پێشبینی و چاوەڕوانییەكان.
سەرەڕای ئەوەش بەپێی چەندین راپرسی جیاواز، رێژەی بێكاری لە ئەمریكا لە 5.4 % بەرزبووەتەوە بۆ 5.5%، ئەوەش لەبەر ئەوە بووە كە هاووڵاتی زیاتر بەدوای هەلی كاری نوێ گەڕاوە.
لەلایەكی دیكەشەوە لانیكەمی مووچەی كرێكاران و كارمەندان لە ئەمریكا بەرێژەی 0.3 %بەرزبووەتەوە بۆ هەر كاتژمێرێك 25 دۆلار.