به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هه‌ر هۆكارێكی دواكه‌وتن یان وه‌رنه‌گرتن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌شه نه‌وتی پسوڵه‌ی (14)ی نه‌وتی وه‌رنه‌گرتبێت ده‌توانێت به‌شه نه‌وته‌كه‌ی وه‌ربگرێت دوای سه‌ردانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان.
(جه‌مال عه‌لی) به NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌لایه‌ن بریكاره‌كه‌یان یان به‌هه‌ر هۆكارێك پسوڵه‌ی ژماره (14) نه‌وتی وه‌رنه‌گرتبێت، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنی پسوڵه‌ی نه‌وته‌كه‌ی‌و به‌شه نه‌وته‌كه‌ی پارێزراوه.
جه‌مال عه‌لی وتی:”ئه‌و هاوڵاتیانه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌ر پسوڵه‌یه‌كی تری (15) یان (16) ئه‌و به‌شه نه‌وته‌یان وه‌ربگرن، یان به‌شێوه‌ی موته‌فه‌ریقه نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش دوای تۆماركردنی ناوه‌كانیان‌و شوێنی نیشته‌جێبون”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌ر له‌دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نه‌وتی بێبه‌رامبه‌ر ئاگادارییه‌ك بۆ دانیشتوانی سلێمانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پسوڵه‌ی نه‌وتی كۆنی هه‌یه، به‌شه نه‌وتی ئه‌و پسوڵانه وه‌ربگرێت، به‌و هۆیه‌ی كه پسوڵه‌ی نه‌وتی نوێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت‌و دواتر هیچ كه‌سێك مافی وه‌رگرتنی نامێنێت.