نزیكه‌ى 135 تۆن مه‌وادى خراپبوو له‌ناوده‌بریَت

 
له‌ماوه‌ی دوو مانگدا نزیكه‌ى 135 تۆن كه‌لوپه‌ل و  مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلیَمانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیریَت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنیش رایده‌گه‌یه‌نیَت پاش پشكنینى تاقیگه‌یى  سه‌رجه‌میان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلیَمانی له‌ ناوبراون.
به‌ پیَی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌رواری 1/4 تاوه‌كو 1/6/2015، برى 134 تۆن 640 كیلۆگرام مه‌وادو كه‌لو په‌ل له‌ ناوبراون و جۆره‌كانیش بریتین له‌ (مه‌وادی جوانكاری، شیره‌مه‌نى، خوارده‌مه‌نی و خواردنی له‌قتونراو،میوه‌ى خراپبوو، كه‌ره‌سته‌ى ترشیات، خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان، سارده‌مه‌نى، كه‌لوپه‌لى خراپبوو) كه‌ سه‌رجه‌میان خراپبوون و شیاوی به‌كارهیَنان نه‌بوون  و پیَشتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و كۆنترۆلى جۆرییه‌وه‌ له‌ بازارو عه‌لوه‌و كۆگا و كارگه‌و كۆمپانیاكاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌ها ێالَح سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن رایگه‌یاند: ئه‌و بره‌ مه‌وادانه‌ی كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆكراوه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ریخستووه‌ كه‌به‌هیچ جۆریَك شیاوی خواردن و به‌كارهیَنان نیین، بۆیه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلیَمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلیَمانی له‌ ناوبراون.