كرێی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی كه‌مكرایه‌وه‌

 
خشته‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌با نیشتیمانی‌ و موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ مانگی‌ حوزه‌یران دیاریكراو نرخی‌ هه‌ر ئه‌مپێرێكیش هه‌شت هه‌زار دینار ده‌بێت.



دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یرانی 2015، به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ و كۆنتڕۆڵ و وه‌رشه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ و سه‌ندیكای‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوویه‌وه‌، و گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌با له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دیاریكرا و  بریاردرا بۆ مانگی‌ شه‌ش رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 18 كاتژمێر كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ و 6 كاتژمێر  كاره‌بای‌ موه‌لیده‌ بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و نرخی‌ هه‌ر ئه‌مپێرێكیش هه‌شت هه‌زار دینار بێت.



ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر خشته‌كه‌ به‌جۆرێك بوو كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان حه‌وت كاتژمێر كاره‌با بده‌نه‌ هاوڵاتیان و بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕی نۆ هه‌زار و 500 دینار وه‌ربگرن.