حكومەت کاتی باجدانانی لەسەر كارتی مۆبایل راگەیاند

 
لە راگەیاندراوێكدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەت باج لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دادەنێت و باجی هاوردەی ئۆتۆمبێلیش زیاد دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: حكومەتی عێراق لە بەرواری (1ی 8ی 2015)ـەوە باج لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دادەنێت و باجی هاوردەی ئۆتۆمبێلیش زیاد دەكات، ئەویش بۆ كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەی ئەمساڵی وڵاتدا هەیە.
پێشتر حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: هەرێم پابەند نابێت بە بڕیاری بەغداوە سەبارەت بە زیادكردنی باج لەسەر هاوردەكردنی هەر كاڵایەك.
بەڵام كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێت راستەوخۆ مۆڵەتیان لە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی عێراقەوە وەرگرتووە و لەو رێگەیەشەوە باجیان لێ‌ وەردەگیرێت.