کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کانزاكان لە ئێران بەڕێوەدەچێت

 
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کانزاكان لە ئێران بەڕێوەدەچێت
ئێران 15 یەمین وڵاتی دەوڵەمەندی جیهانە لەڕووی كانزاكانەوە و خاوەنی زیاتر لە 38 جۆری کانزایە.
 ئێران بۆئەوەی پیشەسازی کانزاکان وەک سەرچاوەیەکی دارایی بەکاربێنێت، تاران بۆ ماوەی دوو رۆژ میوانداری کۆنفرانسی کانزاکان دەکات و خوازیاریشە لەو رێگایەوە بەرهەمهێنەری دەرەکی بۆ خۆی رابکێشیت.
40 کۆمپانیای دەرەکی و 380 کۆمپانیای ناوخۆیی بەشداری لە کۆنفەرانسەکەدا دەکەن، خوازیاری ئەوەشن سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.