لیژنه‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ بودجه‌ی‌ 2013 پێكهێنراوه‌

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، هێشتا بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ (2013)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان.
(دلێر مه‌حمود) به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ (2013) له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران سه‌رقاڵی‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌تی‌‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كراوه‌.
دلێر مه‌حمود وتی‌:”ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ووردبینی‌‌و پێداچوونه‌وه‌‌و داڕشتنه‌وه‌‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ پێكهێناوه‌، دوای‌ ته‌واوبوونی‌ كاری‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌، پێده‌چێت ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان بكرێت”.
بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ عێراق (138) ترلیۆن دینار‌و له‌و بودجه‌یه‌ش بڕی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ (16) ترلیۆن دیناره‌.