به‌ریتانیه‌كان ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان ده‌ستپێبكه‌ن

 
به‌مه‌به‌ستى به‌رچاوڕونى و هاوكاریكردنیان بۆكارى وه‌به‌رهیَنان شاندیَكى به‌ریتانى سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى ده‌كه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى هه‌ردوو جیَگرانى یاسین ڕه‌حیم و نه‌وزاد غه‌فور پیَشوازیانكرد له‌ شاندیَكى به‌ریتانى  ICTكه‌ تایبه‌تبون له‌ بوارى وه‌به‌رهیَناندا.
ستارت ماك جیَرجۆر به‌ڕیَوه‌به‌رى ICT ڕایگه‌یاند” سه‌ردانه‌كه‌یان بۆشارى سلیَمانى و به‌تایبه‌ت ژوورى بازرگانى بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین له‌ نزیكه‌وه‌ زانیارى وه‌رگرین له‌سه‌ر وه‌به‌رهیَنان و شیچوازى كاركردن له‌شارى سلیَمانى”
وتیشى” ئیَمه‌ ده‌مانه‌ویَت ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى هاوكارمانبن و ڕیَنیشانده‌رمانبن بۆئه‌وه‌ى بتوانین كارى وه‌به‌رهیَنان له‌ شارى سلیَمانى ئه‌نجامبده‌ین و گرنگى پیَبده‌ین”
لاى خۆشیه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورىبازرگانى وپیشه‌سازى سلیَمانى ڕایگه‌یاند ژوورى بازرگانى سلیَمانى به‌پیَى یاساو تواناى ژووره‌كه‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌ك ده‌كات بۆ به‌ره‌و پیَشبردنى په‌وه‌نده‌یه‌ بازرگانى و ئابوریه‌كان له‌ نیَوان كوردستان و وولاتى به‌ریتانیادا.