مه‌رزی سه‌یران به‌ن جموجولی وه‌ك پێویست نیه‌

 
به‌هۆى نه‌بونى پیَداویستى پشكنینى ئۆتۆمبیَل و كه‌لوپه‌ل كه‌ ڕۆژانه‌ دیَته‌كوردستانه‌وه‌ مه‌رزى سه‌یران به‌ن تائیَستا بڕیاریَكى بۆ ده‌رنه‌كراوه‌ كه‌ ده‌بیَته‌ فه‌رمى یان نا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى ڕیگەیاند” مه‌رزى سه‌یران به‌ن ئه‌گه‌ر جموجولَى بازرگانى به‌راورد بكه‌ین له‌ گه‌لَ سالانى ڕابردوودا ئه‌وا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ چووه‌ ئه‌ویش به‌هۆى دلَگرانى بازرگانانه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشى مه‌رزه‌كه‌ و كۆمه‌لَیَك كیَشه‌و گرفت كه‌ دیَته‌ڕیَگایان ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ بازرگانان ڕیَڕه‌وى بازرگانیان بگۆڕن به‌ره‌و ده‌روازه‌كانى تر”
وتیشى” هه‌بونى فره‌ى ده‌سه‌لاتدار له‌ناو مه‌رزه‌كه‌دا و نامتمانه‌ى  به‌یه‌كترى وایكردوه‌ بازرگانان توشى كیَشه‌و گرفتببن هه‌ربۆیه‌ ئه‌و مه‌رزه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و لاوازى ده‌ڕوات”
 
جەخت دەکاتەوە کە یاساى گومرگى جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌گه‌لَ ده‌روازه‌كانى خواروى عیَراق چونكه‌ گومرگ له‌سه‌ریان زۆرتره‌ به‌لام له‌ خواروى عیَراق هه‌رزانتره‌و ناتواندریَت مونافه‌سه‌ى بازرگانانى خواروى عیَراق بكه‌ن چونكه‌ ڕیَژه‌ى گومرگیان كه‌متره‌ و كار ئاسانیان بۆده‌كریَت ئه‌م كارى كردۆته‌ سه‌ر مه‌رزى باشماخیش كه‌ بازرگانانى خۆمان له‌ویَوه‌ كالاكانیان نه‌هیَننه‌ كوردستان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا” ئه‌م كیَشانه‌مان هه‌مووى گه‌یاندۆته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان به‌لام تا ئیَستا نه‌تواندراوه‌ چاره‌سه‌رى كیَشه‌كه‌ بكریَت و ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و مه‌رزه‌ به‌ره‌و لاوازى ده‌چیَت”.
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئه‌وش ڕونده‌كاته‌وه‌ بۆبون به‌ فه‌رمى ناساندنى مه‌رزى سه‌یرانبه‌ن لایه‌نى ئیَرانى به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌زامه‌ندى خۆى ده‌ر بڕیوه‌ بو به‌ره‌سمى كاركردن تیایدا به‌لام حكومه‌تى عیَراقى كه‌مته‌رخه‌مه‌ و هیچ بڕیاریَكى نه‌داوه‌ بۆیه‌ له‌ ئیَستادا هیچ جموجۆلَیَكى ئه‌وتۆى تیَدانیه‌ وه‌ ئه‌و ئۆتۆمیَلانه‌ى له‌ویَشه‌وه‌ بیَن ده‌بیَت جاریَكى دیكه‌ بچنه‌وه‌ بۆ مه‌رزى باشماخ تا پشكنینیان بۆبكریَت و ڕیَگه‌یان پیَدریَت.