داهاتی نەوتی كوردستان دەخرێتە سەر وەزارەتی دارایی

 
نێچیرڤان بارزانی بە بڕیارێك داهاتی نەوت لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە دەخاتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.



عیزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند:” بە بڕیارێكی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان داهاتی فرۆشتنی نەوت لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە دەخرێتە سەر وەزارەتی دارایی تاوەكو سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان دروست دەكرێت كە بڕیارە لە ماوەی 30 رۆژی داهاتوو ئەو سندووقە دروست بكرێت و سەرجەم داهاتەكان دەچێتە سەر حسابی ئەو سندووقە”.



ڕۆژی دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2015 رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی قەیرانی دارایی و  داهات و خەرجی و داهاتی نەوت و بڕی ئەو پارانەی، كە هاتووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ شێوازی خەرجكردن و هەروەها بڕی كورتهێنان لە ساڵی 2014.
 
 
 
 رووداو