یۆنان ده‌یه‌وێت گرنگی به‌ سلێمانی بدات

 
به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان له‌ نیَوان سلیَمانى و یۆناندا شانكى بازرگانى ئه‌و وولاته‌ دیَنه‌ شارى سلیَمانى و سه‌ردانى ژوورى بازگانى ده‌كه‌ن و داواى هاوكاریكردن ده‌كه‌.
جورج كه‌ى لوانیدیش ئه‌ندامیَكى شانده‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتى” ئیَمه‌ شاندیَكى بازرگانین له‌وولاتى یۆنانه‌وه‌ هاتوین ده‌مانه‌ویَت ده‌ستى كارى یۆنانى بیَنینه‌ هه‌ریَمى كوردستان به‌تایبه‌تى شارى سلیَمانى”
وتیشى” بۆیه‌ ده‌مانه‌ویَت ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى هاوكارمانبیَت بۆئه‌وه‌ى ئیَمه‌ كاره‌كانمان بهیَنینه‌ كوردستان وه‌كار ئاسانیمان بۆبكه‌ن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”
هه‌ریه‌ك له‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى و یاسین ڕه‌حیم و نه‌وزاد غه‌وفور جیَگرانى سه‌رۆك له‌گه‌لَ شاندى بازرگانى یۆنانى كۆبونه‌وه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى وتى” ئیَمه‌ به‌پیَى یاساى ژووره‌ بازرگانیه‌كان له‌ هه‌ریَمى كوردستاندا ده‌توانین هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌كتان بكه‌ین تا بتوانن كارى بازرگانى و پیشه‌سازى بهیَننه‌ سلیَمانى”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا” پیَویسته‌ وولاتى یۆنان به‌شیَوه‌یه‌كى پیَشكه‌وتوانه‌ بتوانیَت كارى بازرگانى له‌گه‌لَ بازرگانانى كوردستان بكات تاله‌و ڕیَگه‌یه‌وه‌ هه‌ردولا بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هیَز دروستبكه‌ن بۆ به‌ره‌و پیَشبردنى نیَوانمان”
شاندى بازرگانى یۆنانى له‌بوارى گشتیدا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى سلیَمانیانكرد تا هه‌ولَیَك بدریَت بۆ پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان.