خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (حوزەیران)

 
خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاوڵاتیان بۆ مانگی (حوزەیران)ی ساڵی 2015 راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش لەم مانگەدا بەتێكرایی 7 كاتژمێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی دەبێت، نرخی هەر ئەمپێرێكیش 9.500 دینار دەبێت.
 به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، سیروان محه‌مه‌د رایگه‌یاند، لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی كۆبونەوەیەك بۆ دانانی خشتەی كارەبای نیشتیمانی‌و موەلیدەی ئەهلی بەڕێوەچو، تیایدا خشتەی مانگی (حوزەیران)ی كارەبای موه‌لیدە ئەهلییەكان بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دانرا.
وتیشی‌، بەگوێرەی خشتەكە موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە 7 كاتژمێر كارەبا دەدەن بەهاوڵاتیان‌و پارێزگای سلێمانی بۆ خشتەی كارەبای موەلیدەكان دەكرێت بەدو بەشەوە. 
سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت لەشەودا هاوڵاتیان بێ‌ كارەبا بن‌و پێویستە لەسەر خاوەن موەلیدەكان لەكاتژمێر 4-12 شەو لەلای موەلیدەكانیان ئامادەبن‌و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان.