پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات بەھۆی رووداوەکانی ئەنبار گفتوگۆکانی ناردنی بەشە بودجەی بڕاوی ھەرێم لە مانگی نیساندا وەستاوە.
“عەبدولقادر محەمەد” پەرلەمانتاری کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەنبار گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەھەمبەر بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان وەستاوە، گوتی: شەڕی ئەنبار زۆر پرسی راگرتووە، بەڵام مومکین نییە بەھۆی پەلاماری داعش بۆ سەر ئەنبار بودجەی کوردستان لەبیر بکرێت، بەڵام دۆخەکە وایە حکوومەت سەرقاڵی ئەو شەڕەیە.”
وتیشی” بەشە بودجەی ھەرێم بۆ مانگی نیسان ٦١٣ملیار دینار بوو، بەڵام بەغدا ٤٨٨ ملیاری ناردووە، پێویستە ١٨٥ ملیاری تر بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکا”.
پەرلەمانتارەکەی لیژنەی دارایی روونی دەکاتەوە، بڕیارە بەم نزیکانە عەبادی و زێباری لەسەر یەکلایی کردنەوەی ناردنی مافی ھەرێم لە بودجەی مانگی نیسان کۆببنەوە. “ھەوڵەکانی ئێمە وەکو پەرلەمانتاران و نوێنەرانی کورد لە بەغدا بەردەوامە بۆ ناردنی پارەی تر بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەوڵەکانیش نەوەستاون، بەڵام ھیچ ئاکامێکیان نەبووە.”