پسپۆڕێكی ئابووریی عێراق رایگەیاند هیچ نیازێك نییە بۆ دەركردنی دراوێكی نوێ بە بەهای بەرز، یاخود هەوڵدان بۆ لادانی سفرەكانی سەر دیناری عێراقی.
باسم جەمیل ئەنتوان ، کە پسپۆڕێکی ئابووری عێراقییە دەڵێ: “چاپكردنی دراوێكی نوێ پرۆسەیەكی پەیكەربەندكردنی دراوە، نەك بۆ باشتركردنی رەوشی ئەو دراوە”. گوتیشی: “بیرۆكەی دەركردنی دراوێكی نوێ، لە قەبارەیەكی دیاریكراو، مەبەست لێی مامەڵەی بازرگانییە لەبری بەكارهێنانی پارچەی بچووك، دراوی گەورە جووڵەی پێدەكرێت”.
بۆچوونی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە، هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر داوایان لە بانكی ناوەندی وڵات كردووە كار بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دینار بكات و دەست لە چاپكردنی دراوی نوێ هەڵبگرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە “لە رەوشی ئێستادا پرۆژەی لابردنی سفرەكان لە دەركردنی دراوی نوێ باشترە”. بەڵام پسپۆڕە ئابوورییەكەی بەغدا دەڵێت ” دراوی بەهای بەرز، كێشەی بانكەكان و بەڕێوەبەرانی خەزێنە كەمتر دەكاتەوە بەتایبەت لەژماركردنی پارەكان”.
ئەنتوان، رێنوێنی پسپۆڕانی ئابووری وڵاتەكەی كردووە، بەتایبەت ئەوانەی كەیسی ئابووری حكومەتیان لەئەستۆدایە، پرۆژەی لابردنی سفرەكان لەبری چاپكردنی دراوی نوێ ئەنجامبدەن، چونكە بەگوتەی خۆی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەڵاوسان.
بانكی ناوەندی دوای بڕیارێكی حكومەت لە راگرتنی پرۆژەی لابردنی سفرەكان، دەستیكردووە بە لەناوبردنی دراوە بچووكەكان و لەبری ئەوانیش دراوێكی نوێی جۆری 50 هەزار دیناری بۆ مامەڵەكردن ئامادەكردووە.