له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوانیداو به‌سه‌رپه‌رشتی سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێم، باس له‌كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ كرا به به‌شداری 350 كۆمپانیا له 15 وڵات‌دا كه له‌ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه ده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی
له‌كۆنگره‌كه‌دا سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێم جه‌ختی له‌گرنگی كه‌رتی كشتوكاڵ كرده‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بۆ ههرێمو باسی له‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته كرد.
سیروان بابان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پلانی كاری وه‌زاره‌تیان داڕشتووه‌و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ن.
سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی كۆمپانیاكان
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كوردستانی نوێ وتی:»ئه‌مه پێنجه‌مین پێشانگایه كه‌بۆ كشتوكاڵ‌و خۆراك ده‌كرێته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان، پێشانگاكه‌ش به به‌شداری 350 كۆمپانیای 15 وڵاتی عهرهبیو ئهوروپیو ئاسیایی‌و ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌بێگومان هاتنی ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانهو به‌شداریكردنیان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌بواری كشتوكاڵی دهداتو هاوكات ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی كه‌ئارامی بارودۆخی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌و دڵنیایی لای كۆمپانیا جیهانیه‌كان دروستكردوه».
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وتیشی:»هیوادارین ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین سوود له‌ئه‌زموون‌و شاره‌زایی ئه‌و كۆمپانیایانه وهربگرینو هاوكات ده‌رفه‌تێك بێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووری‌و بازرگانی پته‌و له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌به‌شداری ده‌كه‌ن له‌م پێشانگایه‌دا».