سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیش بۆ مانگی ئایار، (د.فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە دیاری دەكرێت كە بۆ مانگی ئایار ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
تەئكیدیشی كردەوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم مانگە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بڕێكی باش دەبێت، بەڵام تائێستا بڕەكەی دیاری نەكراوە، هەروەها بڕی ئەو پارەیەش نازانرێت چەندە، كە وەكو قەرەبووی حساب نەكردنی بەشێك لە هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو، دەدرێتە هەرێمی كوردستان.