هەرێم پێویستی بە 30 ملیار دۆلارە تا ژێرخانی ئابووری ببوژێتەوە

 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: حكومەتی هەرێم پێویستی بە 30 ملیار دۆلار هەیە تا بتوانێت ژێرخانی ئابووری پێ ببوژێنێتەوەو جوتیارانیش دڵنیا دەكاتەوە كە پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو بەهیچ شێوەیەك نافەوتێت.
قوباد تاڵەبانی، لەقەزای سەیدسادق لەكاتی كردنەوەی سایلۆی کۆکردنەوەی دانەوێڵە، ئاماژەی بەوەكرد: حكومەتی عێراق پارەی جوتیاران نانێرێت وەك چۆن پارەی دیكە نانێرێت، بەڵام پەیمان بەجوتیاران دەدەن كە پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو بەهیچ شێوەیەك نافەوتێت.
وتیشی: حكومەت لەساڵی ڕابردوودا 732 هەزار تەن گەنمی بەرهەم هێناوە بەڵام ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە بەرزدەكەنەوە بۆ ئاستێكی دیكە هەرچەندە حكومەت پێویستی بە 650 هەزار تەن گەنم هەیە.
جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت سیاسەتی كشتوكاڵی دەگۆڕێت و هەوڵدەدات لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گۆڕانكاری بكات.