به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی فراوانتر ده‌كرێت‌و هه‌لی زیاتر به‌جوتیاران ده‌درێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كێڵگه‌كانیان به‌ئامێرو كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانیان.
بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌كرێت
به‌پێی وته‌ی پسپۆڕان‌و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌قه‌رزی كشتوكاڵی، ئه‌و فه‌رمانه نوێیه كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان.
ره‌حیم حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه‌دواتر رێنماییه پێویستیه‌كانی له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ده‌رده‌چێت، ئاسانكاری زۆری تیایه بۆ جوتیاران به‌تایبه‌تی قه‌رزی كشتوكاڵی، به‌شێوه‌یه‌ك پێدانی قه‌رز به‌پڕۆژه ئاساییه‌كان بۆ 150 ملیۆن دینار زیادكراوه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له 4 – 5 ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه بۆ 10 ساڵ، هاوكات پاش دوو ساڵ له‌وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه، ده‌ست به‌وه‌رگرتنی قیستی مانگانه ده‌كرێت له‌جوتیاره‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان وتی:»پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی بۆ پڕۆژه ستراتیژیه‌كان به‌بڕی 500 ملیۆن دینار ده‌بێت، كه‌ماوه‌ی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه بۆ 15 ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی قه‌رزی ئاسایی دوای دوو ساڵ ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیسته‌كانی قه‌رزه‌كه ده‌كرێت».
ره‌حیم حه‌مید ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌كاتی هاتنه‌پێشی ته‌نگانه‌ی كشتوكاڵی، هاوكات ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌كاره‌ساته سروشتییه‌كانه‌وه، ئه‌وه دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه دواده‌خرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌بێت جوتیاره‌كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، قه‌رزی كشتوكاڵی ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌و جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌توانن لێی سوودمه‌ندبن.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه وتی:»یه‌كێكی تر له‌خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌و فه‌رمانه، په‌یوه‌ندی به‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌قه‌رزی كشتوكاڵی ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش ده‌گه‌رێته‌وه به‌هه‌مان مه‌رج‌و به‌هه‌مان جۆری قه‌رز، به‌ڵام به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵیی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت‌و په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، كه‌به‌م شێوه‌یه ئاسانكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆكه‌رتی كشتوكاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌كه‌رتی كشتوكاڵی بدرێت».
100 جوتیار قه‌رزیان وه‌رگرتووه
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان، له‌وه‌ته‌ی پڕۆژه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه، زیاتر له 100 جوتیار سوودیان له‌و قه‌رزه وه‌رگرتووه، وتیشی:»ئه‌و جوتیارانه‌ی كه‌ئه‌و قه‌رزه وه‌رده‌گرن، زیاتر له‌بواره‌كانی باخداری‌و ئاودێری‌و لێدانی بیری ئیرتیوازی‌و كڕینی تراكتۆر‌و ئامێری پێشكه‌وتوو به‌كاریده‌هێنن».
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، له‌ڕووی به‌كارهێنانی ئه‌و قه‌رزه بۆ په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵ، خاوه‌نی زیاتر له 15 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مریشك سوودیان له‌و قه‌رزه وه‌رگرتووه كه‌ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می مریشك بۆ بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه زیاد ده‌كات. هاوكات چوار پڕۆژه‌ی ماسیش له‌و پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند بوون كه‌ئه‌وه‌ش په‌ره به‌سامانی ماسی ده‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان، ئه‌و فه‌رمانه تازه‌ی كه‌ده‌رچووه‌و به‌مزووانه‌ش ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌زۆر رووه‌وه سوودی بۆ جوتیاران ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی به‌پاره‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی‌و راكێشانی كاره‌با بۆ كێڵگه‌كان‌و رێكخستنه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی پارێزگاكان‌و چه‌ندین لایه‌نی تر، كه‌دوای ده‌ركردنی رێنماییه‌كان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌رده‌چێت كه‌ئه‌ندامه‌كانی پێكدێن له‌نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و نوێنه‌ری پارێزگاكان.
ره‌حیم حه‌مید باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی كه‌ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆبكه‌ین، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و هاوكاریكردنی ئه‌و جوتیارانه‌و خاوه‌ن پڕۆژانه‌یه كه‌وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت‌و به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مده‌هێنن .
به‌رهه‌می جوتیاران زیادیكردووه
ره‌حیم حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان، له‌باره‌ی به‌رهه‌می جوتیارانه‌وه رایگه‌یاند، بێگومان به‌رهه‌می جوتیاران زیادیكردووه‌و هه‌نگاوی زۆر گرنگی بۆ پێشه‌وه ناوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرنگیه‌ی كه به‌كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌درێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سنووری گه‌رمیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه‌رتی كشتوكاڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه‌و به‌رهه‌می جوتیاران زیاتر‌و باشتربووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ی كه‌بۆیان كراوه، كه‌هیوادارین بتوانرێت رێگه‌ی ئاسانترو پڕۆژه‌ی گرنتریان بۆ بخرێته‌ڕوو.
سەرچاوە : كوردستانی نوێ