بۆزیاتر ئاگاداربون له په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان وولاتى به‌ریتانیا و شارى سلیَمانى قونسولَى گشتى به‌ریتانیا له هه‌ریَمى كوردستان سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پشه‌سازى سلیَمانیكرد.
له‌لایه‌ن یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج جیَگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى و كه‌مال سه‌عید كۆى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ژوور و بورهان على ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى پیَشوازى له قونسولَى وولاتى به‌ریتانیا له هه‌ریَمى كوردستان و نوینه‌رانى شاندیَكى بازرگانى كرد.
له سه‌ره‌تادا یاسین ڕه‌حیم وتى” له ئیَستادا ئیوه وه‌ك نویَنه‌رى به‌ریتانیا له‌هه‌ریَمى كوردستان و شاره‌زایتان له كوردستان هه‌یه ده‌زانن كوردستان ئاسایشى باشه ده‌توانن هانى بازرگانه‌كانتان بده‌ن گرنگى به‌كوردستان و ناوچه‌كه بده‌ن”
وتیشى” ئیستا هەرێم له قه‌یرانى دارایدایە به‌لام په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌وه‌ستاون، وه پیویستمان به‌هاوكارى وولاتى به‌ریتانیایه بو به‌ره‌و پیشبردنى ره‌وشى ئابورى، وه پیویسته پیاچونه‌وه به پیوه‌ندیه‌كانماندا بكه‌ینه‌وه له‌نیوان كوردستان و به‌ریتانیا”.
لاى خۆشیه‌وه قنسولى گشتى به‌ریتانیا له هه‌ریَمى كوردستان ئانگویس مه‌یك وتى” له ئیَستادا كاتیكى قورسه له عیراق شه‌رى داعش دریژه‌ده‌كیشیت وه كیشه‌ى ئابورى به‌ئاستى بوارى سیاسیه، وه ئیمه حكومه‌تیكین له‌بوارى ئابوریش هاوكارى كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك چون هاوكارى پیشمه‌رگه‌ده‌كه‌ین به چه‌ك یارمه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ده‌ین له‌بوارى ئابوورى وه له‌بوارى خویتدنى بالادا هاوكارین”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا” به‌ریتانیا زه‌خت له هه‌ریم و عیراق ده‌كات كه ره‌وشى ئابورییان باشبكه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بو دوزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كیشه‌كانیان”
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات هه‌ولده‌ده‌ین كه‌رتى تایبه‌ت گرنگى زیاتری پیبدریَت بو چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئابورى هه‌ولده دەین كومپانیا به‌ریتانیه‌كان له‌گه‌ل كومپانیاكانى ئیره كاربكه‌ن و شاره‌زایان بده‌نى و ده‌مانه‌ویت وابكه‌ین كه ئیوه هه‌ولبده‌ن په‌رله‌مان ناچاربكه‌ن گرنگى به‌كه‌رتى تایبه‌ت بدات.
قنسولَى به‌ریتانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باشترین شت بو چاره‌سه‌رى ئابورى حكومه‌ت ده‌بیَت یارمه‌تى ده‌رى كه‌رتى تایبه‌ت بیت نه‌ك ریگریان بیَت بویه ده‌مانه‌ویت بزانین له ئیستادا چیبكه‌ین بو باشبون و چاكردنى ره‌وشه‌كه.
قنسولَى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له ئیَستادا به 100 دان كومپانیاى به‌ریتانى هه‌یه وه ده‌مانه‌ویت گرنگى زیاتر به هاتنى كه‌رتى كومپانیاى به‌ریتانى بده‌ین وه ئیَمه زانیاریه‌كان ده‌گه‌یه‌نین به وولاتى به‌ریتانیا له‌باره‌ى كوردستانه‌وه.
له‌كۆتاى دانیشتنه‌كه‌دا یاسین ڕه‌حیم ئاماژه‌ى به‌وه‌دا” ئیمه وه‌ك ژورى بازرگانى سوپاسى به‌ریتانیا ده‌كه‌ین كه هاوكارى حكومه‌تى كردووه كه ماوه‌ى دووساله به‌م قه‌یرانه ده‌روات ولاتانى به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و وولاتانى ئه‌وروپى به‌رپرسن له‌وه كه مه‌سه‌له‌ى ئه‌منیت بپاریزن چونكه پیَشمه‌رگه شه‌ڕى هه‌موو جیهان ده‌كات له ئیَستادا”
ڕاشیگه‌یاند” وه‌ك ژورى بازرگانى بیمان خوشه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هیزمان بودروستكه‌ن له گه‌ل كومپانیا به‌ریتانیه‌كان وه ئیمه زور به‌باشى هاوكارى كومپانیا به‌ریتانیه‌كان ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین كه دینه سلیمانى به هه‌موو شیوه‌یه‌كى باش، وه هه‌ولبده‌ین
مولته‌قاى كوردى به‌ریتانى له كوردستان بكه‌ینه‌وه گه‌ر قونسول هاوكارمانبیت كه كوردستان به ناوچه‌یه‌كى ئارام و هه‌بونى كار لاى كومپانیا به‌ریتانیه‌كان بناسینت و كار ئاسانى بو بازرگانان و پیشه‌سازان بكریت بو دروستبونى په‌یوه‌ندیه‌كى زیاتر”.
له‌كۆتایشدا ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى پشتیوانى خۆى دوپاتكرده‌وه كه هاوكارى ته‌واویان ده‌بیت بو هاوكارى كردنى كومپانیاكانى وولاتى به‌ریتانیا.