بەهۆی لەکارکەوتنی سیستەمی کۆنترۆڵی ترافیکی ئاسمانی (تاوەری چاودێری) هێڵی ئاسمانی بەلجیکا ٢٠٠ گەشتی ئاسمانی راگرت.
بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی کۆنترۆڵی ترافیکی ئاسمانی بەلجیکا بۆ ماوەیەک لەکارکەوت، زیاتر لە ٢٠٠ گەشت هەڵوەشێنرانەوە و چەندانی دیکەش ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ کران.
گەشتیارانی ناو ئەو فڕۆکانە کە خۆیان ئامادە کردبوو بۆ فڕین، ناچار بوون چەندین سەعات لەشوێنەکانی خۆیان بمێنننەوە، تا ئەو کاتەی سەر لە ئێوارە قۆناغ بە قۆناغ کێشەکە چارەسەر کرا.
سەندیکای کرێکاران، کوژانەوەی کارەبای تاوەرەکانی چاودێرییان گەڕاندەوە بۆسیاسەتی دەست پێوەگرتن کە ماوەیەکە حکوومەت پەیڕەوی دەکات وئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی چاودێریەکان وەک پێویست نەبن.
ئەو کێشەیە کە هاوشانی برۆکسل لەفڕۆکەخانەکانی چارلیرۆی و ئەنڤەرس بووە هۆی ڕێگری کردن لە هەڵفڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکان، بەڵام هیچ کاریگەریەکی نەبوو لەسەر ئەو گەشتانەی بەسەر ئاسمانی بەلجیکادا بە بەرزایی ٧٥٠٠ مەترەوە دەفڕن.