هه‌لَمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌بالَغی ناوبازاڕ

 
 
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ‌له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوبازاڕ دروست بووه‌، لیژنه‌ی زیاده‌ڕه‌وی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیَمانی هه‌لَمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌كه‌ی شاری سلیَمانی ده‌ستپیَكرد‌، و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نیَت به‌رده‌وام ده‌بین تا سه‌رجه‌م زیاده‌ ڕه‌ویه‌كان لاده‌به‌ین.
سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیَمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هاولَاتیان گله‌ییان له‌ قه‌ره‌بالَغی شویَنه‌كه‌ ده‌ربڕیووه‌‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكار لیوای یه‌كی سلیَمانی و به‌ڕیَوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و ئاسایشی گشتی  و پۆلیس، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ 27/5، هه‌لَمه‌تی لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و زیاده‌ ڕه‌ویانه‌ی كه‌له‌ لایه‌ن خاوه‌ن دوكان و شوفیَران كرابوونه‌ سه‌ر شۆسته‌ و شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌كه‌ لابران، كه‌ به‌ شویَنیَكی گرنگی بازاڕی ناو شاری سلیَمانی داده‌نریَت و زۆرترین هاتوچۆی هاولَاتیان و هیَلَی پاسه‌كانی ناوشار تیَیدا كۆده‌بیَته‌وه‌‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیَمانی وتیشی: به‌ بڕیاری قائیمقامى سلیَمانی سه‌رجه‌م زیاده‌ڕه‌وییه‌كان لابران و هه‌لَمه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بیَت تا ئه‌م دیارده‌ له‌هه‌موو شویَنیَك بنه‌بڕ ئه‌كه‌ین، و هه‌ر شویَنیَك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بیَت رووبه‌رووى یاسای ئه‌كه‌ینه‌وه‌.