گووگڵ ‌و یاهوو بەنیازی پاوانخوزاین

 
رۆژنامەیەكی ئەمریکی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە ” هەریەك لە كۆمپانیاکانی گووگڵ ‌و یاهوو بە بایەخەوە دەڕواننە كڕینی سیستەمی فلیپ بۆرد بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكان”.



ئەو زانیارییە دوای رۆژێك لە بڵاوبوونەوەی راپۆرتێك لەبارەی پلانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دێت، كە هەوڵی پاوانخوازی ئەو كۆمپانیایەی بەبڕی یەك ملیار دۆلار داوە، كە دانوستاندنی ئەو كڕینەوەیە لە نیسانی رابردووەوە بەفەرمی وەستاوە.



فلیپ بۆرد، كە سیستەمێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی هەواڵەكانە ئاشكرایكردووە ” تا ئایاری ئەمساڵ مانگانە 65 بەكاربەری چالاكی هەیەو لە كانوونی یەكەمی 2013 بە بڕی 160 ملیۆن دۆلار لەلایەن ژمارەیەك وەبەرهێنەرەوە پارەدار كراوە”.



هۆكاری گرنگی كۆمپانیا گەورەكانی كەرتی تەكنەلۆژی بۆ كڕینەوەی سیستەمی فلیپ بۆرد، بۆ پێشكەشكردنی ناوەڕۆكی فروانتری زانیارییەكانە بۆ بەكاربەران، كە ئاراستەیان زیاتر بەرەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەنگاوی ناوە.



بەمدواییانەش تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نوێترین خزمەتگوزاری بەناوی ” وتارە خێراكان” خستووەتەڕوو، بۆ گەیشتن بە زۆرترین ناوەندە میدیاییەكان بەبێ دەرچوون لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە.



لەلایەن خۆیشیەوە خزمەتگوزاری نامە گۆڕینەوەی سناپ چات، ئەویش نوێترین خزمەتگوزاری بەناوی دیسكەڤەری، بۆ خزمەتگوزارییە هەواڵییەكان خستە بەردەم بەكاربەرانی.