عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌كه سوریای كرده یه‌كه‌م وێستگه‌و له‌دیمه‌شقی پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دواین گۆڕانكاریی تایبه‌ت به‌قه‌یرانی سیاسیی سوریایان خسته‌به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
دوای كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا رووناكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌و رایگه‌یاند: تاران‌و دیمه‌شق به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌و هه‌واڵانه ده‌ڕوانن كه‌ئاماژه بۆ جێگیركردنی موشه‌كی پاتریۆت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان له‌لایه‌ن توركیاوه‌و داواكارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ ره‌وانه‌كردنی موشه‌كی پاتریۆت‌و جێگیركردنی له‌ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان به‌هه‌نگاوێكی هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌مداو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه‌باس له‌نیازه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن به بۆردومانكردنی خاكی توركیا.
لای خۆشیه‌وه لاریجانی ئاماژه‌یكرد به‌بۆردومانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌و رووناكی خسته‌سه‌ر هاوكاریی‌و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی دیمه‌شق بۆ به‌رگریكارانی فه‌له‌ستین، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه‌چه‌كداركردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی سوریا له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه ته‌نها خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی خۆرئاوا ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سوریا، لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، گه‌یشته به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان‌و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی كۆبۆوه‌و رایگه‌یاند: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌په‌رۆشه‌وه كارده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ماوه‌یه‌كه سوریا و ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و هیواشی خواست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاشتی‌و سه‌قامگیری باڵبكێشێ به‌سه‌رناوچه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان سوربوونی خۆیان بۆ به‌ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دوپاتبكه‌نه‌وه.