وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ناوی (853) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانییان تۆمار کردوە و جگە لەوەش (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراونه‌ته‌وه.
فریاڵ ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا، وه‌زاره‌تی بازرگانی ناوی (779) كۆمپانیای ناوخۆیی و (74) كۆمپانیای بیانی تۆماركردە.
وتیشی: جگە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کۆمپانیایانە، (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش لە عێراق کراونەتەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌م ساڵدا تۆماركراون، كۆمپانیای (ئەمەریکی و تورکی و ئێرانی)ن.