نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

 
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌کانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 66 دۆلار دابه‌زی.
له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەهای هەر بەرمیلێک لە بۆڕسەکانی جیهان بە 66 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و هه‌روه‌ها بەهای نەوتی خاوی تێکساس لە بازاڕەکان هه‌ر بەرمیلێکی بە 60 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان هۆکاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ زیاد بونی رێژه‌ی نه‌وتی هه‌ڵگیراوی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕ‌یێته‌وه‌.