بەبەشداری ھەزاران دەنگدەر، ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی پارلەمانی لە ھەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا دەنگدەران ١٣٥ ئەندام بۆ پارلەمانی ئەو ھەرێمە ھەڵدەبژێرن. وەک ئامادەکارییەکیش بۆ دەستپێکردنی ئەو ھەڵبژاردنە، رۆژی ھەینی ھەموو بانگەشەکانی ھەڵبژاردن لەو ھەرێمەدا راگیرا.
حکومەتی ئیسپانیاش بەگرنگییەوە چاودێری ئەنجامی ئەو ھەڵبژاردنە دەکات، چونکە ئەگەر ھاتوو ئەو پارتانەی پشتیوانی لەسەربەخۆیی ئەو ھەرێمە دەکەن لە ئیسپانیا، سەرکەوتن بەدەستبھێنن ئەوا جارێکی تر مەسەلەی ھەوڵدان بۆ راگەیاندنی ھەرێمی کەتەلۆنیا سەر ھەڵدەداتەوە.
ئەرتور ماس سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا کە لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ شکستی بەپارتی سۆشیالیست ھێنا و، رایگەیاند: ئەگەر لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵ دا سەرکەوتوو بێت ئامادەکاری دەکات بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆبوونی ھەرێمی کەتەلۆنیا.