به پێی راپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی یه‌ك
ملیار مرۆڤ به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه به‌بێ وزه‌ی كاره‌با ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
و به‌شێكی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندان.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، سه‌ره‌ڕای
زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له جیهاندا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه،
زیاتر له ملیارێك مرۆڤ به‌بێ وزه‌ی كاره‌با ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه به‌رهه‌مهێنانی وه‌زی كاره‌با له
ساڵی (2012) بۆ (85%) به‌رزبووه‌ته‌وه له‌كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ساڵی
(2010) دا به رێژه‌ی (83%) بووه، به‌ڵام ئه‌مه واینه‌كردووه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه
كه‌مبكاته‌وه كه سوود له وزه كاره‌با وه‌رناگرن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ئێستادا له وڵاتی “یه‌مه‌ن”
(16) ملیۆن هاوڵاتی بێبه‌شبوونه له وزه‌ی كاره‌با و هه‌روه‌ها (65%) دانیشتوانی
وڵاتی سوریا به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی و پێكدادانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌بێ بوونی كاره‌با
ده‌ژین.
له وڵاتی هیندستانیش به‌هۆی به كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا
نوێ و سودوه‌رگرتن لێیان، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیادی كردووه و له‌كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌با به سوودوه‌رگرتن له‌هه‌مان ته‌كنه‌لۆژیا، له وڵاتانی كێشوه‌ری ئه‌فریقادا
خاوتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئانێتا مارانگۆلی گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی وزه له
بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه به
ئاراسته‌یه‌كی راسته‌قینه‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام گه‌یشتن به هێڵی كۆتایی كاتێكی زۆری
ده‌وێت.