هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئاستی به‌هه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌ یه‌ک ملیۆن به‌رمیل

 
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاد بکه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ یه‌ک ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێکدا.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند ” بەرزكردنەوەی رێژەی بەهەمهێنانی نەوت پەیوەستە بە توانای كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان و نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ”  چاوەڕوان دەكرێت بەپێی ئەو میکانیزمانەی گیراونەتە بەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم تاكۆتایی ساڵی (2015) رێژەی بۆ نزیكەی (یەك) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا وه‌زیری ورزی تورکیا رایگه‌یاند له‌ئێستادا هه‌رێمی کوردستان رۆژانه‌ بڕی 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا ده‌کات.