ئێران ده‌یه‌وێت له‌دوای ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتەکەی زیاد بکات و بیگه‌ڕێنێتەوە دۆخی جارانی.
روكنه‌دین جه‌وادی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی نه‌وت و گازی ئاسیا كه له شاری كوالا لامپور ده‌به‌سترێت رایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی خوازیاره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی وڵاتەکەی كه به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكان كه‌میكردوه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه سزاكانی به‌سه‌ردا نه‌سپێنرابو .
جه‌وادی وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتەکەی به‌تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا رو له باشبون بكات و بگەڕێته‌وه دۆخی جارانی، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به بارودۆخی بازار و نرخی نه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بازرگانی و فرۆشتنی ئاسایی نه‌وتی ئێران .
به‌هۆی سه‌پاندنی سزا ئابوریه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، له ساڵی (2012)وه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاره‌كانی جیهان بۆ نیوه دابه‌زیوه.