كۆمپانیای بامبردییەر-ی كەنەدی كە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆكە و شەمەندەفەر بەھۆی كەمبونەوەی رێژەی كڕیاری فڕۆكەی تایبەتەوە كۆتایی بە گرێبەستی کاری ھەزار و (760) كارمەندی خۆی ھێنا.
ئەریك مارتێل، سەرۆكی بەشی بەرھەمھێنانی فڕۆكەی تایبەت بۆ دنیای كار لە بامبردییەر، لەگەڵ ئاشکراکردنی دورخستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی کارمەندانی کۆمپانیاکە، هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ كەم بونەوەی خواست لەسەر بەرھەمھێنانی فڕۆكەی تایبەت گەڕاندەوە و وتی :”ناچاربوین هێزی کاری خۆمان کەمبکەینەوە”.
وتیشی: “دابەزینی نرخی وزە و پشێوی بازاڕەكانی روسیا، چین و بەرازیل كێشەی بۆ بەرھەمی ژمارەی (5000/6000) گلۆبەڵی دروست كرد، ھۆشداریشیدا كە بە ھۆی بەرز بوونەوەی نرخی تێچو لەوانەیە لە بەشەكانی دیكەش کارمەند کەمبکەنەوە”.
بەپیی راگەیەنراوی کۆمپانیاکە، لەو ھەزار و (760) كارمەندەی لەکار لایانبردون، زیاتر لە ھەزاریان لە لقی بامبردییەری شاری مۆنتریال بون و (480)یان لە تۆرینتۆ و (280)شیان لە شاری بێلفاسدا كاریان كردوە.