وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند له‌ئێستادا رێژه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووته 650 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
تانه‌ر یڵدز وه‌زیری وزه و ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كانی توركیا له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “له مانگی ئازاری ساڵی رابردودا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ته‌نها دوو سه‌د و 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده ده‌كرد.
یه‌ڵدز ئاماژه‌ی بوه‌شکرد ” به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه بۆ 650 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ئاشکراشیکرد ” ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێژه‌ی هه‌نارده‌کردنه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رزبکه‌نه‌وه”.