بەدروشمی (هۆشیاربە تەندروستیت سەلامەت دەبێت) وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی هۆشیاری ئەنفلوەنزای باڵندە(H5N1) رادەگەینێت.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دوور بوونیان لەئەنفلوەنزای باڵندە(H5N1) هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی رادەگەینێت و چەند رێنمایەكی تایبەت دەردەكات، بەپێویستیشی دەزانیت هاوڵاتیان پابەندبن پێیەوە.
رێنمایی خۆپاراستن لە ئەنفلونزای باڵندە (H5N1)
1-سەردانی ئەو شوێنانە مەكە كە مریشك و پەلەوەری لێ بەخێو دەكرێت یان سەردەبڕدرێت.
2-دووركەوە لە ڕاوكردنی باڵندەی كێوی.
3-دووركەوە لە بازاڕەكانی فرۆشتنی مریشك و پەلەوەر و باڵندەی جوانی.
4-ئەو مریشك و پەلەوەرانەی لە دەرەوەی كێلگەكانی پەلەوەری سەردەبڕێن و دەفرۆشرێن سەلامەت نین دووركەوە لێ یان.
5-لە ئێستادا كێڵگەكانی پەلەوەر و سەربڕخانەكانی پەلەوەر كە لە ژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ڤێتەرنەری دایە و چاودێری دەكرێت سەلامەتن و دەتوانن بە كاری بهێنن.
6-پێش ئامادەكرنی مریشك و بەروبوومەكانی و هێلكە دەستەكانت بە ئاوو سابوون بۆ ماوەی (20) چركە جوان بشۆ .
7-بایەخ بە پاك و خاوێنی مەتبەخ بدە و كەرەستەكانی ئامادەكردنی خۆراك جوان بشۆرەوە دوای هەر بەكارهێنانێك .
8-دڵنیابە خۆراكەكەت بە باشی كوڵاوە .
9-بە كوڵاندنی مریشك و هێلكە بۆ پلەی گەرمی سەرووی (70)پلەی گەرمی سەلامەت دەبێت بۆ خواردن .
10-زوو زوو دەستت بە ئاوو سابوون جوان بشۆ .
11-هێلكەی خاو لەماڵەوە بەكارمەهێنە بۆ ئامادەكردنی ئەو خواردەمەنیانەی كە پلەی گەرمیان ناگاتە (70) پلەی سەدی وەك (مایۆنیز یان هێلكەی نیوە كوڵاو)
12-بۆئەوانەی كێڵگەی پەلەوەریان هەیە یاشوێنی بەخێوكردنی باڵندە و پەلەوەریان هەیە پێویستە نەهێڵن مندڵ و كەسی بەتەمەن یان ژنی دووگیان لەوشوێنە نزیك ببێتەوە.