بەپێی راپۆرتێكی لیژنەی بەدواداچونی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زۆربەی ئارایشتگاكان لە شاری سلێمانی پابەندن بەو مەرج و رێنماییانەی كە بۆیان دەستنیشان كراوە.
نەزیرە محەمەد سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی ئارایشتگاكان لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: سەردانكردنی لیژنەكەیان بۆ سەرجەم ئارایشتگاكانی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیەو و رێنمایی پێویستیان پێدەدریت بۆئەوەی پابەندی مەرج و رێنماییە یاساییەكان بن هەر ئارایشتگایەكیش پابەندی مەرج و رێنماییەكان بێت دەستخۆشی ئاراستە دەكرێت.
وتیشی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستخۆشیمان ئاراستەی ئەو ئارایشتگایانە كردووە كە سەردانمانكردن و سەرجەم مەرج و رێنماییەكانیان جێبەجێكردووە ئەوانیش ( ئارایشتگای ، ریڤان ، نینای نوێ ، ئانابێلا ، پەخشان، رێزان، بیوتی ئەستەنبول، و سەنتەری جوانكاری ئەیهاب).
سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند “گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆئەوەی سەرجەم ئارایشتگاكان پابەندی مەرج و رێنكاییەكان بن و هەر ئارایشتگایەك پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئاگادار دەكرێتەوە كە لە ماوەیەكی كەمدا مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ بكات.