بە دروشمی (ھەموومان بەرگری لە تایلاند دەکەین)و ( برۆخێ حکومەتەکەی بینگلۆک شیناواترا) دەیان ھەزار کەس لە لایەنگەرانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە شاری (بانکۆک)ی پایتەخت گردبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانیان سازکرد.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی فڕانس پڕێس لە زاری (یۆنلیرت کاوبراسیت) جەنەراڵی خانەنشینکراوو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە کە مەبەستی سەرەکی خۆپێشاندانەکە رووخاندنی حکومەتەکەی (بینگلۆک شیناواترا)ی سەرۆک وەزیرو دامەزراندنی حکوومەتێکی نوێیە کە گوزارشت لە بنەما دیموکراسیەکان بکات.
ھاوکات وتەبێژی پۆلیسی نیشتیمانی تایلاند ئاشکرایکرد کە دەیان کەس لە توندوتیژیەکانی ئەمڕۆی نێوان خۆپێشاندەرانو ھێزەکانی پۆلیسدا برینداربوونو بۆ بڵاوپێکردنەوەی خۆپێشاندەران ھێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگیان بەکارھێناوە.
شایەنی باسە پێنجشەممەی ڕابردوو حکوومەتی تایلاند یاسایەکی بە ناوی یاسای ئاسایشی ناوخۆ دەرکرد بەپێی یاساکە بۆ ماوەی (٩) رۆژ قەدەغەی ھاتوچۆ لە سێ ھەرێم راگەیندراو ھێزە ئەمنیەکان سەرپشککران بۆ پشکنینی ماڵانو چاودێریکردنی راگەیاندنەکان ئەوەش کاردانەوەی جەماوەری توندی بەدوای خۆیدا ھێنا.