دواى ئەوەى “محەمەد مصبح وائیلى” پارێزگارى پێشوى بەێرە لە 27ى مانگى رابردودا کوژرا،لە ئێستادا دو لە براکانى ئەو پارێزگارە تیرۆرکراوە، نورى مالکى سەرۆک وەزیرانى عێراق و دو بەرپرسى باڵاى حزبى دەعوە بە کوشتنى براکەیان تۆمەتباردەکەن.
ئەسعەد و فیراس وائیلى لە لێدوانێکیاندا بۆ ماڵپەرى “العربیە” باس لەوە دەکەن :براکەیان کە پارێزگارى پێشوى بەسرە بو سێ کاتژمێر پێش روداوەکە باسى ئەوەى بۆ کردون کە نورى مالکى دەیەوێت تیرۆرى بکات، ئەو دو برایە دەشڵێن ئەوان لەدواى تێپەڕبونى کاتژمێرێک گەشتونەتە ئەو شوێنى روداوەکە و بۆیاندەرکەوتوەبە دەمانچەى بێدەنگ تەقە لە براکەیان کراوە و ئەو دەمانچەیەش تایبەت بە حزبى دەعوە کە مالکى سەرۆکایەتى دەکات
ئەسعەد و فیراس وائیلى رونیشیدەکەنەوە : کاتێک چوینە شوێنى روداوەکە گوێمان لە دەنگى براکەمان بو کە بەهۆى پێکان و برینداربونیەوە هاوارى دەکرد بەڵام لەلایەن هێزێکەوە رێگە بە کەس نەدراوە بیگەیەنێتە نەخۆشخانە، وەک خۆیان دەلێن نەخۆشخانەکە تەنها 10 خولەک لەشوێنى روداوەکەوە دوربوە
ئەو دو برایەی پارێزگارە تیرۆرکراوەکەى بەسرە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن رێگریکردنى هێزەکە بۆ رزگارکردنى براکەیان بەردەوامبو تا ئەو کاتەى کۆچى دوایى کرد، راشیدەگەیەنن کە رێگە نەدراوە کەس لە براکەیان نزیکبێتەوە کاتێک برینداربوە و هاوارى کروە بۆ ئەوەى کەس گوێبیستى ئەو قسانە نەبێت کە بە بریندارى و لە پێش مردنى لە سەیارەکەیدا باسى دەکرد
دو براکەى پارێزگارە تیرۆرکراوەکەى بەسرە جگە لە نورى مالکى و دو بەرپرسە باڵاکەى حزبى دەعوە ئێرانیش بە کوشتنى براکەیان تۆمەتباردەکەن، چونکە بە وتەرى ئەوان براکەیان چەند دەزگایەکى هەواڵگرى نهێنى ئێران و نورى مالکى ئاشکرا کردوە
لەبەرامبەریشدا “عەبدولستار بيریقدار” ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى داد لە عێراق رایگەیاندوە کە ئەوان وەک هەر هاوڵاتیەکى ئاسایى هەلسوکەوت لەگەڵ نویى مالکى سەرۆکوەزیرانى عێراقدا دەکەن.