خشتەی پێدانی كارەبای
موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی (ئايار)ی ساڵی 2015 راگەیەنراو بەپێی
خشتەكەش لەم مانگەدا بەتێكرایی (2) كاتژمێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی دەبێت، نرخی
هەر ئەمپێرێكیش (2) هةزار دینار دەبێت.
له كۆبوونەوەیەكدا بۆ دانانی خشتەی كارەبای نیشتیمانی و
موەلیدەی ئەهلی كه ئەمڕۆ (13/5/2015 ) لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی
بەڕێوەچوو ، هەریەك قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری وەرشەی مەركەزی
و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی و سةرؤكى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی
قائمقامیه‌تی سلێمانی و لێپرسراوی موەلیدە ئەهلییەكان لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی
ناوەندی كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات و نوێنەری سەندیكای موەلیدە
ئەهلییەكان ئامادەیبوون،
له کۆبونه‌وه‌که‌دا خشتەی مانگی (ئایار)ی كارەبای مولیدە
ئەهلییەكان بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دانرا” تیایدا بریاردار مولیده‌كان
رۆژانه (2) كاتژمێر كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان و نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌باش (2)
هه‌زار دینار ده‌بێت.
لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت لە شەودا
هاووڵاتیان بێ كارەبا بن و پێویستە لەسەر خاوەن موەلیدەكان لەكاتژمێر 4-12 شەو
لەلای موەلیدەكانیان ئامادەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن
بەهاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر پسوله‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی مولیده
ژماره‌ی مۆڵه‌ت و ژماری مۆبایلی خاوه‌ن موه‌لیده‌ی له‌سه‌ر بێت به پێچه‌وانه‌وه
به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.