بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی كەلوپەل لەو وڵاتانەوە قەدەغە دەكات كە نەخۆشیەكە تیایاندا بڵاو بوەتەوە.
عەبدولسەتار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند ” دوای ئاشكرابوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، چەند رێكارێكی خۆپارێزیمان گرتووەتەبەر، وەك قەدەخەكردنی هاوردەی پەلەوەر و بەرهەمەكانی ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە”.
عەبدولسەتار مەجید ئاماژەی بەوەشكرد ” دەستمان بە بڵاوكردنەوە و پێدانی رێنمایی بەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆببینەوە”.