دەسەڵاتدارانی بەنگلادش ئاشکرایان کرد بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی رستنو چنین دا لە دەکای پایتەخت ١٢٠ کەس گیانیانلەدەستداو دەیانی تریش بریندار بوون، بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاگرەکە لە دوێنێ شەو کەوتۆتەوەو بە ھۆیەوە بە سەدان کرێکار لە نھۆمەکانی کارگەدا گیریان خواردووەو لەبەر زۆری ئاگرەکەش تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دوای چوار کات ژمێر توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، بەرپرسێکی پۆلیسی ئەو وڵاتەش روونیکردەوە، بەر لە گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ کارگەکە دەیان کرێکار لە نۆمەکانی دووەمو سێیەمی بیناکەوە خۆیان فڕێداوەو ئەمەش ژمارەی قوربانیانی زیادکردووە، ئەو بەرپرسە وتیشی رەنگە ئاگرەکە لە کۆگای نھۆمی یەکەمی کارگەکە کەوتبێتەوەو دوای ئەوەش بۆ نھۆمەکانی تر پەرەیسەندبێت.