بەشێك لەو شوتیانەی دێنە هەرێمەوە كرماوین

لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە لە هەبونی شوتی كرماوی و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن كاتێك شوتی دەكڕن وریابن.
 
سۆران غەفور سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆسایتی ژوور وتی” ئێمە بە دواداچونمان دەسپێكرد لەدوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كوشتوكاڵی سلێمانیەوە ئاگاداركراینەوە كە جۆرێك شوتی هەیە كونێكی تێدایە ئەو كونەش دەبێتە هۆی دروستكردنی كرمێكی زیانبەخش بەمرۆڤ”
 
وتیشی” وەك لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە دوێنێوە دەستمانكردووە بەگەڕان و تا ئێستا توانیومانە 12 ئۆتۆمبێلی گەورەو بچوك بگرین كە شوتی خراپیان پێبووە كە ئەم شوتیانە لە ئێرانەوە هاتوون”
 

سەرۆكی لیژنەكان داواش لە هاووڵاتیاندەكات كە هەركاتێك شوتی دەكڕن بەوریایەوە بیكڕن و هەرشوتیەك كونی تیابوو ئەوا ئەو جۆرە كرمەی گەرای تیایداناوە و نابێت بیكڕن.