بڕیارە لەچەند مانگی داهاتودا بانكی نێودەوڵەتی قەرزێكی درێژخایەن بداتە حكومەتی عێراق.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان لەچەند مانگی داهاتودا بانكی نێودەوڵەتی قەرزێك دەداتە عێراق كە قەرزێكی درێژخایەنە و لە ماوەی 35 ساڵدا لە عێراقی وەردەگرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان بانكی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر پێدانی ئەو قەرزەدا بڕی %1.5 سووی بانكیی وەردەگرێت.
تائێستا نە حكومەتی عێراق و نە بانكی نێودەوڵەتی بڕی ئەو پارەیەیان ئاشكرا نەكردوە كە بڕیارە بدرێتە عێراق.