داوادەكرێت كومەڵەی تایبەتی بازرگانی كوردستانی توركیا دروستبكرێت

 
لە سمیناریكدا لەشاری غازی عەنتاب داوا كرا كە كومەلەیەكی بازرگانی لە نیوان هەریم و توركیا دروستبكریت بوزیاتر بەهیزكردنی رەوشی بازرگانی.
لە سمینارەكەدا ئەیوب بەكتیار سەروكی ژوری بازرگانی غازی ئەنتاب ئاماژەی بەوەدا ئیمە دەمانەویت پەیوەندیە بازرگانیەكانمان لەگەل سەرجەم وولاتانی دراوسیماندا پتەو بكەین تا بتوانین بەشیوەیەكی فروان كاری بازرگانی و پیشەسازی بەهیز بكەین.
وتیشی” شاری ئیمە شاریكی گەورە و جوانە دەتواندریت هەمو جورە بازرگانییەكی تیادا بكریت لە گەل هەموو وولاتیكدا بویە دەمانەویت پەیوەندیە بازرگانیەكان بەرو پیش بروات بەتایبەتی لە عیراق و كوردستان و سوریا و ئیران بو ئەوەی بەهاوكاری هەمولایەك بازرگانیەكانمان بەرەو پیشبروات”.
لای خوشیەوە دارا جەلیل خەیات سەروكی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم رایگەیاند پەیوەندیمان لەگەل غازنی ئەنتاب بەرو پیشدەروات بەوپییەی كەزوریك لە بازرگانەكانمان لە كوردستان پەیوەنیان هەیە لەگەل بازرگانانی غازی ئەنتاب.
 
وەتیشی” توركیا بەپلەی یەكەم دیت لە بازرگانی كردن لەگەل عیراق و هەریمی كورستان وە ئیمە سەرنجمان لە سەر نرخی كری گواستنەوەیە لەنیوان توركیا و كوردستان كە بەشیوەیەكی زور نرخ لەسەر كەلوپەلەكان زیاد دەكات بویە داواكارین كە توركیا كاربكات بو هینانی كارگەكانیان بو كوردستان”
جەختیشی كردەوە كە پیویستە سود لەم دەرفەتانە وەربگیرین كە پەیوەندیەكان تازە كەینەوە و كاری باشتر پیكەوە بكەین.
ئەیاد عەبدولحەلیم سەروكی ژووری بازرگانی دهووك لەسمینارەکەدا رایگەیاند لە دهوك ژمارەیەكی زور لە هاوولاتی سەرقالی كاری موبیلیاتن وە شاری غازی ئەنتاب زورنزیكە لە دهوكە بویە كاری باش هەیە لە نیوان هەردولادا.
وتیشی” لەگەل هەبونی شەری داعش لە عیراق وكوردستان تا ئیستا كاری بازگانی لەنیوان كوردستان و توركیا نەوەستاوە كە ١٦٠٠ كومپانیایان هەیە و بەردەوامیش تومار دەكریت وە پیمان خوشە ببینە هوكاریكی باشتر بو لیك نزیكبونەوەی زیاتر”.
سەروكی ژووری بازرگانی دهوك داواشیكر ژووری بازرگانی غازی ئەنتاب كاریكی وا بكات كە كونفرانسیك گەورە لە كوردستا ریك بخات تا بزانیت ئارامی لەكوردستان هەیە و هانی بازرگانانی توركیا بدات بو كاری زیاتر و پەیوەندی بەهیزتر.
لە وتەیەكیشدا یاسین رەحیم فەرەج جیگری یەكەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی لە سمینارەكەدا وتی”
پەیوەندییەكی بتەومان هەیە لەگەل حكومەتی توركیا بەهوی بەهیزی كەرتی پیشەسازییەوە”
وتیشی” پیویستە كاربكەین بو دروستكردنی  كومەلەی هاوبەش  لەنیوان ژوورە بازركانییەكانی كوردستان و توركیادا بو زیاتر لیك نزیكبونەوەو بەهیزكردنی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی”
جەختیكردەوە كە كۆمبانیا توركییەكان دەتوانن بین لە كوردستان لەبواری پیشەزییدا كاربكەن جونكە بواریكی بەرفرانی بازركانیمان هەیە وە پیویستیشە كاربكەن بو پەیوەندیە گەشتیاریەكان و بەهیزكردنی زیاتری كەرتی گەشتیاری.
جیگەی باسە لە شار غازی ئەنتاب سمیناریكی فروان ئەنجامدرا بو ژوورە بازرگانیەكانی كوردستان و شارەكە كە تیایدا گفتوگویەكی كراوە ئەنجامدرا لە نیوان هەردولادا.
 
 
ئا: زریان محەمەد